بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
دانەری زەوی و ڕاگری ئاسمان
بە ناوی خۆم و تەواوی ستافی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پرۆگرام و چاپەمەنییەکان بەخێرهاتنی سەردانیکارانی ماڵپەر دەکەم.
پەروەردەکاران، سەرپەرشتیاران، بەڕێوەبەر و یاریدەدەری ناوەندەکانی خوێندن، مامۆستایان، خوێندکار و قوتابییان، دایباب و بەخێوکاری قوتابییانی خۆشەویست ئەم ماڵپەڕە بۆ خزمەتکردنی سێکتەری پەروەردە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پەروەردەیی دامەزراوە هیوادارین سوودێکی باشی هەبێت، ئامانجی سەرەکی دامەزراندنی ئەم ماڵپەرە بڵاوکردنەوەی فایلی( PDF )ی کتێبەکانی خوێندنە بۆ قۆناغەکانی ( باخچەی منداڵان، بنەڕەتی، ئامادەیی، پیشەیی، پەیمانگەکان ) و بڵاوکردنەوەی کار و چالاکی و تازەگەریی سەرچاوەکانی فێربوون، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پڕۆگرام و چاپەمەنییەکان گەورەترین و گرنگترین بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوانی وەزارەتی پەروەردەیە لەم پێنج بەڕێوەبەرایەتییەی خوارەوە پێک دێت.
1. بەڕێوەبەرایەتی پڕۆگرامەکان
2. بەڕێوەبەرایەتی چاپەمەنییەکان
3. بەڕێوەبەرایەتی تاقیگە و هۆیەکانی فێرکردن
4. بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانەکان
5. بەڕێوەبەرایەتی زمانی کوردی
ئەم پێنج بەڕێوەبەرایەتییە بەیەکەوە بەهەموو هەوڵ و توانایەکییان کاردەکەن بە مەبەستی بەرەوپێش بردن و گەشەپێدان بە پڕۆگرامەکانی خوێندن و سەرچاوەکانی فێربوون بە جۆڕێک هاوتەریب بێت لەگەڵ تازەگەری وڵاتانی جیهان و دراوسێ لە ڕێگەی توانای زانستی ئەندامانی لیژنەی باڵا کە پێکهاتوون لە شارەزا و پسپۆرانی پڕۆگرامەکانی خوێندن و سەرپەرشتیار و مامۆستایانی لێهاتوو بەپێی پسپۆرییان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاکان بە هاوکاری تەواوی ستافی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکەمان کە ژمارەیان لە ئێستادا ( ٨٤ ) هەشتا چوار فەرمانبەرە لە کۆتاییدا چاوەڕوانی ڕاو سەرنج و تێبینی ئێوەی بەڕێزین بۆ بەرەوپێشبردنی زیاتری سەرچاوەکانی فێربوون.