1- دانان و گه‌شه‌پێدانى پرۆگرامه‌كانى خوێندن، سه‌رچاوه‌كانى فێربوون تایبه‌ت به پرۆگرامه‌كانى خوێندن له چوار چێوه‌ى فه‌لسه‌فه‌ى هه‌رێمى كوردستان و ئامانجه په‌روه‌رده‌ییه‌كانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده.
2- دلنیا بوون له دروستى جێبه‌جێ كردنى پرۆگرامه‌كان له قوتابخانه‌كان، له رێگاى به‌دواداچوونى مه‌یدانى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ل لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان.
3- ئاماده‌كردنى ره‌شنووسی یاسا و سیسته‌م و رێنماییه‌كانى په‌یوه‌ندار به كاروبارى پرۆگرامه‌كان و جێبه‌جێ كردنى.
4- دانانى پلانى درێژخایان و كورت خایان بۆچالاكیه‌كانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى پرۆگرامه‌كان و هۆیه‌كانى فێركردن و چاپه‌مه‌نییه‌كان له چوار چێوه‌ى ئامانج و سیاسه‌ته‌كانى وه‌زاره‌ت، به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێ كردنى.
5- ئاماده‌كردن و گه‌شه‌پێدانى چوارچێوه‌ى گشتى پرۆگرامه‌كان.
6- باشتركردنى پرۆسه‌ى فێركردن و به‌جۆرى كردنى فێربوون له رێگاى پشتگیرى كردنى پرۆگرامى خوێندن به دابین كردنى سه‌رچاوه‌كانى فێربوونى په‌یوه‌ندار به پرۆگرام.
7- ئاماده‌كردن و په‌سندكردنى پرۆگرامى فێركردن تایبه‌ت به په‌یمانگه‌كانى راهێنان و گه‌شه‌پێدانى په‌روه‌رده‌یى و خوله په‌روه‌رده‌ییه‌كان به هاوكارى له‌گه‌ل لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان.
8- دابین كردنى پێداویستیه‌كانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى پرۆگرام وهۆیه‌كانى فێركردن و چاپه‌مه‌نییه‌كان له سه‌رچاوه مرۆییه‌كان و ئامێر و كه‌لوپه‌ل به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ل لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان.
9- ئه‌نجام دان و به‌شدارى كردنى له كۆر‌و كۆبوونه‌وه و كۆنفراسى تایبه‌ت به به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى پرۆگرام وهۆیه‌كانى فێركردن و چاپه‌مه‌نییه‌كان
10- ئاماده‌كردنى راپۆرتى وه‌رزی ده‌رباره‌ى چالاكى و ده‌ستكه‌وته‌كانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى پرۆگرام وهۆیه‌كانى فێركردن و چاپه‌مه‌نییه‌كان.
11- ئاماده‌كردنى بودجه‌ى سالانه‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى پرۆگرام وهۆیه‌كانى فێركردن و چاپه‌مه‌نییه‌كان.
12- ئه‌نجامدانى هه‌ر كارێكى تر كه پێى راده‌سپێردرێت و ده‌چێته چوار چێوه‌ى پسپۆری كاره‌كانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى پرۆگرام و هۆیه‌كانى فێركردن و چاپه‌مه‌نییه‌كان.