ورکشۆپی کارامەییەکانی ژیان

01/08/2016 12:38:00 ص
3694 جار خوێنراوەتەوە

لە رێکەوتی ٢٢-٦-٢٠١٦ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پڕۆگرام و هۆیەکانی فێرکردن و چاپەمەنییەکان بە هاوکاری دارایی و تەکنیکی رێکخراوی یونیسیف بۆ ماوەی دوو رۆژ ورکشۆپێکی ئەنجامدا تایبەت بە کارامەییەکانی ژیان لە پرۆگرامەکانی خوێندن، جگە لە شارەزایان و پسپۆرانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پڕۆگرام و هۆیەکانی فێرکردن و چاپەمەنییەکان نوێنەرانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەلایەتی و زانکۆی سەلاحەدین و رێکخراوەکانی Unesco و Unfpa و Tdh و Save the children و war child UK بەشداریان لە ورکشۆپەکە کرد.