2788 جار خوێنراوەتەوە
بە مەبەستی پێداچوونەوە و یەکخستنی پرۆگرامی قوتابخانە ئیسلامییەکان، بەرێوەبەرایەتی گشتیی پرۆگرام و چاپەمەنییەکان لە رێکەوتی ١٣-١-٢٠١٦ یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا بە ئامادەبوونی کەسانی شارەزا و پسپۆر، لە کۆبوونەوەکە ئەم بابەتانە گفتۆگۆیان لە سەر کرا:
- پەسندکردنی نەخشە رێگای کارکردن
- پێشنیار کرا بڕوانامەی دەرچووانی پۆڵی ١٢ی قوتابخانە ئیسلامییەکان هاوتای دەرچووانی پۆڵی ١٢ ی ئامادەیی بەشی وێژەیی بێت بۆ ئەوەی قوتابیانی قوتابخانە ئیسلامییەکان هەلی زیاتریان پێ بدرێت بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان
- پێداچوونەوە بە خشتەی بەشە وانەکان و بابەتەکان
- پێکهینانی چەند لێژنەیەکی پسپۆر لە کەسانی شارەزا بۆ پێداچوونەوە و یەکخستنی پرۆگرامی خوێندن..