كۆبونەوەی (٤)ی لێژنەی هاوبەشی وەزارەتی پەروەردە ودەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان ئەنجامدرا

28/03/2023 08:58:00 ص
236 جار خوێنراوەتەوە

ئەمڕۆ ڕێكەوتی ٢٠٢٣/٣/٢٧ بەسەرپەرشتی بەرێوەبەری گشتیی پرۆگرام وچاپەمەنیەكان مامۆستا حسن سەرتیپ جاف كۆبونەوەی (٤)ی لێژنەی هاوبەشی وەزارەتی پەروەردە ودەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان ئەنجامدرا لەسەر چەند تەوەرێك :-
١- خۆئامادەكردن بۆ حەفتەی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی بە كۆمەڵێ چالاكی وبەبەشداری سەرجەم پارێزگاو ئیدارە گشتیەكان وپارێزگای كەركوكیش ٢- دەستنیشان كردنی چەند پرۆگرامێك دەربارەی دەستپاكی كەلە پرۆگرامەكانی خوێندن دابنرێت ٣- دانانی چوار چیرۆك لە ئاستی یەكەم ودوومی باخچە شایەنی باسە كۆبونەوەكە لە كاتژمێر ١٠ی بەیانی دەستی پێ كرد و لە ١٢كۆتایی هات .