سەردانی وەزارەتی شەهیدان وئەنفال كراوەكانیان كرا

23/01/2023 12:24:00 م
228 جار خوێنراوەتەوە

ئەمڕۆ ڕێكەوتی ٢٠٢٣/١/٢٣ لەسەر ڕاسپاردەی جەنابی وەزیری پەروەردە بەڕێز د. ئالان حمەسعید ، بەڕێزان مامۆستا حەسەن سەرتیپ جاف
بەڕێوبەرەی گشتیی پرۆگرام وچاپەمەنیەكان ومامۆستا عمر شارەزا وسەرۆكی بەشی زانستە مرۆیەكان سەردانی وەزارەتی شەهیدان وئەنفال كراوەكانیان كرد بەمەبەستی پێشكەش كردنی كتێبی جینۆسایدی گەلی كوردستان لە دوای گۆڕین وپێداچونەوەی زانستی بەكتێبەكە بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێز جەنابی وەزیری پەروەردە كارەكە ئەنجامدرا ، شایەنی باسە لەپێشوازیاندا بەڕێزان كاك عبداللە حاجی مەحمود وەزیری شەهیدان وئەنفال كراوەكان وكاك بەرڤان بریكاری وەزیر وڕاوێژكاران د. خەبات ود.شیروان ئامادەی دانیشتنەكەبوون .