کۆبوونەوەیەک بەمەبەستی دانانی پرۆگرامێكی تایبەت بەنەخۆشیە بۆماوەییەكان لەناو پرۆگرامەكانی خوێندن

08/12/2022 09:22:00 ص
290 جار خوێنراوەتەوە

بەڕێز مامۆستا حسن سەرتیپ جاف بەرێوەبەری گشتیی پرۆگرام وچاپەمەنیەكان بەئامادەبوونی بەڕێزان مامۆستا یوسف عوسمان سەرۆكی بەشی دەرووناسی ومامۆستا ژیان رشید سەرۆكی بەشی زانستەكان پێشوازیی كردلە د.ئارین سەرتیپ بەرێوەبەری سەنتەری تاڵاسیمیای كوردستان
ود.رێڤینگ رێبەر ود.لارالەتیف بەمەبەستی دانانی پرۆگرامێكی تایبەت بەنەخۆشیە بۆماوەییەكان لەناو پرۆگرامەكانی خوێندن بەهەماهەنگی وەزارەتی پەروەرەو تەندروستی لەڕێی پێكهێنانی لیژنەیەكی پسپۆڕ لەهەردوو وەزارەت.
٢٠٢٢/١٢/٧ چوارشەممە