لە دیوانی قائمقامیەتی قەزای کۆیە بەسەرپەرشتی حاکم طارق قائمقامی کۆیە بۆ سێکتەری پەروەردە کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا

10/11/2022 11:03:00 ص
357 جار خوێنراوەتەوە

لە دیوانی قائمقامیەتی قەزای کۆیە بەسەرپەرشتی حاکم طارق قائمقامی کۆیە بۆ سێکتەری پەروەردە کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا.
بە ئامادەبوونی بەرپرسی ئۆفیسی هەولێر لە ڕێکخراوی UNHCR ( ئەکاسیو جافار جولیاو )،مامۆستا حسن سەرتیپ جاف بەڕێوەبەری گشتی پڕۆگرامەکان لەوەزارەتی پەروەردە بەنوێنەرایەتی وەزارەتی پەروەردە بە ئامادەبوونی مامۆستا شهێن بەڕێوەبەری پەروەردەی کۆیە،هۆگر قادر بەرپرسی بەشی پەنابەران،محمد علی بابا بەرپرسی بەشی خوێندن،شکار عبدالله بەرپرسی کەمپەکان لە پارێزگای هەولێر،کاروان صباح ئەندازیاری شارەوانی کۆیە، بۆ تاوتوێکردن بە مەبەستی دروست کردنی قوتابخانەیەک بۆ قوتابیانی پەنابەرانی کوردانی ڕۆژ ھەڵات .
٢٠٢٢/١١/٨ سێ شەممە شاری كۆیە.