كتێبی ڕێبەری مامۆستای پەروەردەی وەرزشی بۆپۆلەكانی (١-٦)ی بنەڕەتی

21/09/2022 10:47:00 ص
379 جار خوێنراوەتەوە

كتێبی ڕێبەری مامۆستای  پەروەردەی وەرزشی  بۆپۆلەكانی  (١-٦)ی بنەڕەتی
ئەم كتێبە  لەلایەن  د.شێرزاد سابر لەگەڵ لێژنەی  باڵای  پەروەردەی وەرزشی  وەزارەتی پەروەردەو مامۆستایانی  خوێندنی  باڵا دانراوە  وهەڵسەنگاندنی بۆكراوە و پشت  ڕاست كراوەتەوە  بەسەرپەرشتی  بەرێوەبەرایەتی گشتیی پرۆگرام وچاپەمەنیەكان   كەشایستەیە وەك پرۆگرام  مامۆستایان لەسەری بڕۆن بۆپۆلەكانی (١-٦)ی بنەڕەتی  لەوتنەوەی وانەكانیاندا،بۆیەكەم جارە لەهەرێمی كوردستان  هەموو  مامۆستایانی  پەروەردەی وەرزشی  لەسەریەك پرۆگرام   وانەكان دەڵێنەوە وئەوەی شایەنی باسەكە ڕێبەرەكە ئەم بابەتانەی خوارەوە لەخۆ دەگرێت::-
١-بنەماكانی داڕشتنی پرۆگرامی  پەروەردەی وەرزشی 
٢- پلانی خوێندن وڕێگاكانی وانەووتنەوە
٣-نموونەی ڕوونكراوە بۆ وانەكانی پۆڵی  (١-٦)ی بنەڕەتی 
٤- ڕێك بوون وبەیاسابوون ویاری یەكان
٥-هاونیشتیمانی بوون
٦-فریاگوزاریە سەرەتاییەكان
٧-ڕێكخستنی پێشبڕكێ وەرزشیەكان
٨-پرۆگرامی پەروەردەی تەندروستی وتەندروستی قوتابخانە 
٩-دێدەوانی
١٠- ژینگە وزۆربابەتی گرنگی تر.
ئەم كتێبە  بۆساڵی خوێندنی(٢٠٢٢-٢٠٢٣)  ئامادەیەوچاپكراوە ودەخرێتە بەردەستی مامۆستایانی پەروەردەی وەرزشی  لەهەموو هەرێمی كوردستان .