خولی ڕاهێنانی ڕاهێنەری سەركردە(TOT) لەلایەن لیژنەی زانستەكان لەهۆلی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پرۆگرام وچاپەمەنیەكان ئەنجامدرا

21/08/2022 10:12:00 ص
325 جار خوێنراوەتەوە

بەئامادەبوونی بەڕێز مامۆستا حسن سرتیپ جاف بەرێوەبەری گشتیی  پرۆگرام وچاپەمەنیەكان  لەڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە كاتژمێر(٨:٣٠) ڕێكەوتی ١٧و١٨ی/٨/٢٠٢٢ خولی ڕاهێنانی  ڕاهێنەری  سەركردە(TOT) لەلایەن لیژنەی  زانستەكان  لەهۆلی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پرۆگرام وچاپەمەنیەكان ئەنجامدرا  بۆكتێبی زانست  بۆهەمووان  پۆلی  یەكەمی بنەڕەتی  بەبەشداری سەرجەم  پەروەردەی پاڕێزگاكانی هەرێم ولەكۆتایی خولەكە بڕوانامە بەسەربەشداربووان  دابەش كرا.