ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پڕۆگرامەکانەوە سەبارەت بە بابەتی کوردی !

07/07/2019 08:42:00 ص
11473 جار خوێنراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پڕۆگرام و چاپەمەنییەکان بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی پڕۆگرامەکانی خوێندن و گونجاندنی لەگەڵ سیستەمی تاقیکردنەوەکان بەشێوەی هەڵبژاردن، پێداچوونەوەی بە کتێبی قوتابی پڕۆگرامی زمان و ئەدەبی کوردی پۆلی ١٢ی ئامادەیی کردووە، بۆیە ئاگاداری قوتابیانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی و مامۆستایانی زمانی کوردی دەکەینەوە، لە ماوەی کەمتر لە دوو هەفتە کتێبە نوێیەکە بە شێوەی (PDF) پی دی ئێف لەسەر ماڵپەڕ و لاپەڕەی فەیسبووک ی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پڕۆگرام و چاپەمەنییەکان بڵاودەکەینەوە.

website : www.bgprogram.org
facebook : bgprogram