2880 جار خوێنراوەتەوە
رۆژى یەکشەمە ڕێکەوتى ١٢-٨-٢٠١٨ بەڕێز (کاوە عمر حمد) بەڕێوەبەرى گشتیی پڕۆگرام و چاپەمەنییەکان پێشوازى لە شاندێکى ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانى پیشەسازى (UNIDO) کرد کە پێک هاتبوو لە خاتوو (Jovita Peewee) گەورە ڕاوێژکارى هونەرى لە ڕێکخراوى یونید، بەڕێز (محمود خۆشناو ) و (سیروان کمال) ، ئامانج لەم سەردانە گفتۆگۆ کردن بوو لەسەر نەخشەى ڕێگا و ئامادەکارییەکانى تایبەت بە خوێندنى پڕۆگرامى (پێشەنگ لە کار) بە شێوەیەکى ئەزمونى لە ئامادەییە پیشەییەکانى هەولێر و سەرجەم پەیمانگەکانى کۆمپیوتەر( حکومى و ناحکومییەکان) بۆ ساڵى خوێندنى 2018-2019.