ڕیفۆرمی پێداچوونەوە بە پرۆگرامەکانی خوێندن و دانانی پرۆگرامی نوێ بەردەوامە

16/03/2024 10:08:00 ص
276 جار خوێنراوەتەوە

ڕیفۆرمی پێداچوونەوە بە پرۆگرامەکانی خوێندن و دانانی پرۆگرامی نوێ بەردەوامە، سەرمەشقی ئەو ڕیفۆرم و گۆڕانکارییانە ژمارەیەک توانا و لێهاتوویی نیشتیمانی ناوخۆیین لە هەموو شارەکانی کوردستان ، دڵسۆزانە و لێبڕاوانە کاردەکەن ، دیزاینی نوێی کتێبەکانیش هاندەرن بۆ قوتابیان و خوێندکاران کە زیاتر کتێبەکانی خوێندن سەرنجیان ڕابکێشێت، دەستخۆشی بۆ ئەو دیزاینەرە ناوخۆییانەی کە توانیویانە کاری مەزن بکەن لە دیزاینکردنەوەی کتێبەکانی خوێندن ، سوپاس بۆ ئەو توانا نیشتمانییەی رۆڵیان هەیە لە گۆڕانکاریی پرۆگرامەکانی خوێندن ، دەستخۆشی بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پرۆگرامەکان .
🔴ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ ، کتێبی نوێی ( زانستەکان) لە ناوەندەکانی خوێندن بەردەست دەبێت، سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی پێوەی ماندووبون .

ئالان حەمەسەعید
وەزیری پەروەردە