یەکەمین کۆنفراسی پڕۆگرامەکان

27/11/2016 01:52:00 م
2522 جار خوێنراوەتەوە

لەرۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٣-١١-٢٠١٦ بە چاودێری بەرێز (د. پشتیوان صادق عبداللە ) وەزیری پەروەردە لە ژێر دروشمی (ئێستای پڕۆگرامەکان و تێڕوانینمان بۆ داهاتوو) بەرێوەبەرایەتیی گشتیی پڕۆگرام و چاپەمەنییەکان یەکەمین کۆنفراسی خۆی لە شاری هەولێر لە هۆتیل دیدمان بە بەشداری (٢٢٠) ئەندام ساز دا. کۆنفراسەکە دوو رۆژ دەخایەنێت و لە چوار تەوەر پێک دێت:
تەوەری یەکەم: گەشەپێدانی پڕۆگرامی بابەتە کۆمەلایەتییەکان
تەوەری دووەم: پێداچوونەوە بە بابەتی زمانی ئینگلیزی 
تەوەری سێیەم: گەشەپێدانی زمانی کوردی 
تەوەری چوارەم: هاوسەنگی کردن لە بەشە وانەکانی بەشی زانستی و بەشی وێژەیی لە قۆناغی ئامادەیی