بەرێوەبەری گشتیی پێشوازی لە بەڕێز Doug Morrow کرد

01/11/2016 08:42:00 ص
2489 جار خوێنراوەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠١٦/١٠/٣١ بەرێز (کاوە عمر حمد) بەرێوەبەری گشتیی پرۆگرام و چاپەمەنییەکان پێشوازی کرد لە بەڕێز Doug Morrow بەرێوەبەری کاروباری گشتیی لە کونسولخانەی گشتیی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا - هەولێر.
ئامانجی سەرەکی سەردانەکەی هاوکاری وەزارەتی پەروەردە بوو لە رووی گەشەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن لە لایەن خۆیەوە بەرێوەبەری گشتیی پرۆگرام و چاپەمەنییەکان زۆر سوپاسی کونسولخانەی گشتیی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا کرد بۆ ھاوکاری وەزارەتی پەروەردە و پرۆژەکانیان کە لە بواری پەروەردە جێبەجێیان کردووە.
له‌ کۆتایدا هه‌ردوولا هاوڕا بوون که‌ په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان کونسولخانەی گشتیی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا و وەزارەتی پەروەردە به‌ره‌و زیاتر گه‌شه‌ کردن بچێت .