کۆبوونەوەیەکی تایبەت ئەنجام درا بە مەبەستی چاپکردنی پۆستەر و هۆیەکانی فێرکردن بۆ پڕۆگرامەکانی خوێندن

05/06/2023 09:15:00 ص
410 جار خوێنراوەتەوە

لە ژێر چاودێری بەڕێز مامۆستا حسن بەڕێوەبەری گشتی پڕۆگرامەکانی خوێندن و بە سەرپەشتی بەڕێز هادی محمدامین محمد علی بەڕێوەبەری هۆیەکانی فێرکردن و تاقیگەکان ، هەریەک لە بەڕێزان سلام کریم عبدالرحمن ، کوردستان یونس حداد بەڕێوەبەری پڕۆگرامەکان لەب.گ.پ . سلێمانی و هەولێر ، بەڕێزان هیوا فتاح رسول ، فاروق عباس علی ب.هۆبەی هۆیەکانی فێرکردن و تاقیگەکان لە ب.گ.پ.سلێمانی لەگەڵ ئامادەبوونی سەرجەم شارەزا و پسپۆرانی پڕۆگرامەکانی خوێندن کۆبوونەوەیەکی تایبەت ئەنجام درا بە مەبەستی چاپکردنی پۆستەر و هۆیەکانی فێرکردن بۆ پڕۆگرامەکانی خوێندن ، لەسەر فلێکس و پێداویستی تاقیگەکان .
٢٠٢٣/٦/٥ دووشەممە