576 جار خوێنراوەتەوە
كتێبی ڕێبەری مامۆستای پەروەردەی وەرزشی بۆپۆلەكانی (١-٦)ی بنەڕەتی
ئەم كتێبە لەلایەن د.شێرزاد سابر لەگەڵ لێژنەی باڵای پەروەردەی وەرزشی وەزارەتی پەروەردەو مامۆستایانی خوێندنی باڵا دانراوە وهەڵسەنگاندنی بۆكراوە و پشت ڕاست كراوەتەوە بەسەرپەرشتی بەرێوەبەرایەتی گشتیی پرۆگرام وچاپەمەنیەكان كەشایستەیە وەك پرۆگرام مامۆستایان لەسەری بڕۆن بۆپۆلەكانی (١-٦)ی بنەڕەتی لەوتنەوەی وانەكانیاندا،بۆیەكەم جارە لەهەرێمی كوردستان هەموو مامۆستایانی پەروەردەی وەرزشی لەسەریەك پرۆگرام وانەكان دەڵێنەوە وئەوەی شایەنی باسەكە ڕێبەرەكە ئەم بابەتانەی خوارەوە لەخۆ دەگرێت::-
١-بنەماكانی داڕشتنی پرۆگرامی پەروەردەی وەرزشی
٢- پلانی خوێندن وڕێگاكانی وانەووتنەوە
٣-نموونەی ڕوونكراوە بۆ وانەكانی پۆڵی (١-٦)ی بنەڕەتی
٤- ڕێك بوون وبەیاسابوون ویاری یەكان
٥-هاونیشتیمانی بوون
٦-فریاگوزاریە سەرەتاییەكان
٧-ڕێكخستنی پێشبڕكێ وەرزشیەكان
٨-پرۆگرامی پەروەردەی تەندروستی وتەندروستی قوتابخانە
٩-دێدەوانی
١٠- ژینگە وزۆربابەتی گرنگی تر.
ئەم كتێبە بۆساڵی خوێندنی(٢٠٢٢-٢٠٢٣) ئامادەیەوچاپكراوە ودەخرێتە بەردەستی مامۆستایانی پەروەردەی وەرزشی لەهەموو هەرێمی كوردستان .