728 جار خوێنراوەتەوە
بابەتەكۆمەڵایەتییەكان بۆ پۆلەكانی ٩،٨،٧ی بنەڕەتی
بۆساڵی نوێ ی خوێندنی(٢٠٢٢-٢٠٢٣) پێداچوونەوەی زانستی وبژاری هونەری وزمانەوانی لە داڕشتنەوەی كتێبەكە ڕەچاوی بەندو وانەكانی كراوە، دیزاینی كتێبەكە گۆڕاوە وزیادكردنی زانیاری وچالاكی ناوپۆڵ وهەڵسەنگاندن وچالاكی ماڵەوە وڕەچاوی خستنەڕووی بابەتەكان بەشێوەیەكی سەردەمیانەو كورتكردنەوەیان و دووركەوتنەوە لەشێوازی گێڕانەوە وچڕوپڕی بابەتەكان بەشێوەیەك كە قوتابی بۆتە تەوەری سەرەكی فێربوون ولەسەرەتای هەربەشێك ئامانجی فێربوون لەسەر بنەمای هەرەمی بلۆم دانراوە هەروەها لەسەرەتای كتێبەكە نموونەیەك لەپلانی ساڵانەی وانەگوتنەوەی مامۆستادانراوە و كۆمەڵێك وێنەو نەخشەو ئاماروداتای نوێ بۆ هەرسێ پۆلەكان دانراوە.