سەكۆی كار بۆ لێژنەی باڵای پرۆگرامەكانی باخچەی منداڵان ئەنجامدرا

14/02/2024 12:19:00 م
162 جار خوێنراوەتەوە

بەسەرپەرشتی ڕێكخراوی سیڤ چڵدرنی نیودەوڵەتی لەكوردستانی عێراق سەكۆی كار بۆ لێژنەی باڵای پرۆگرامەكانی باخچەی منداڵان بۆ گشت پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان وكەركوك وئیدارە گشتیەكان لە پارێزگای دهۆك ئەنجامدرا بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەمەبەستی پێداچونەوە وگۆڕانی هەردوو كتێبی فێركردنی منداڵانی (KG1-2) وڕێبەری مامۆستای پۆل وتۆمارەكان وچیرۆكەكان وڕێبەری شانۆی منداڵان وڕێبەری دادەی پاس وپێشوازی بەیانیان و ئەبدێت كردنی بەشەوانەی باخچەكان بە پێی گۆڕینی پرۆگرامەنوێیەكە .
٢٠٢٤/٢/١٣،١٢