وەزیری پەروەردە لەگەڵ ئەندامانی لێژنەی باڵای پێداچوونەی پرۆگرامەکانی خوێندن كۆبووەوە

06/02/2024 12:06:00 م
160 جار خوێنراوەتەوە

سێشەممە رێکەوتی ٦ی۲ی۲۰۲٤، "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، به‌ئاماده‌بوونی بەرێوەبەری گشتیی دیوان و بەرێوەبەری گشتیی پرۆگرام و چاپەمەنییەکان، لەگەڵ ئەندامانی لێژنەی باڵای پێداچوونەوەی پرۆگرامەکانی خوێندن و شارەزا و پسپۆرانی پرۆگرامەکانی خوێندن و فەرمانبەرانی هونەری و تەکنیکی کۆبووەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا وەزیری پەروەردە بەدواداچوونی کار و چالاکییەکانی پسپۆران لەماوەی ساڵی ڕابردوو، هەروەها خۆئامادەکردن بۆ ساڵی داهاتووی خوێندن کرد. هه‌روه‌ها گوێبیستی ڕاو سەرەنج و پێشنیاری شارەزا و سەرپەرشتیاران و پسپۆران بوو، لەکۆتاییدا بەڵێنیدا لە داهاتوو داواکارییەکانیان به‌گوێره‌ی توانا بۆ بەشەکانی هونەری و تەکنیکی جێبەجێ بکرێن.