دیدمان بۆ داهاتوو
هه‌موو ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كان له جیهان له ڕێگای پرۆگرامه‌كانی
خوێندن هه‌وڵی پێشكه‌وتن ده‌ده‌ن، ئه‌ویش به پێداچوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام به سیاسه‌تی
په‌روه‌رده‌یی و هه‌ڵسه‌نگاندن به ئامانجی به باشتركردنی كوالیتی ( جۆرایه‌تی ) كرداری فێركردن و
فێربوون. له‌كاتێكدا كه كرداری په‌روه‌رده چالاكیه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه به به‌رده‌وامی
كاریگه‌ری كۆمه‌ڵگەی له‌سه‌ره به‌هۆی گۆڕانكارییه‌كانی ڕۆژانه به هۆی ئه‌وه‌ش
كرداری بەرەوپێش بردن و گه‌شه‌پێدانی پڕۆگرامه‌كانی خوێندن ده‌بێته پێداویستییه‌كی
گرنگ بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی سەردەم بگونجێت و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه
بنیات ده‌نرێت. هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بیر له‌هه‌بوونی پڕۆگرامی نمونه‌یی بكرێته‌وه،
بۆیه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پڕۆگرامه‌كانی خوێندن به به‌رده‌وامی پێداگری له گه‌شه‌پێدانی
پڕۆگرامه‌كانی خوێندن ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاوتەریب و هاوسه‌نگ بن له‌گه‌ڵ
پێشكه‌وتن و گۆڕانكاری و نوێکارییه‌كانی ڕۆژانه، ئه‌م كارانه ده‌كرێت :
1. به به‌رده‌وامی پێداچوونه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی فێربوون و گه‌شه‌پێدانی
كتێبه‌كانی خوێندن.
2. ئاماده‌كردنی كتێبی خوێندن له ماوه‌ی دوو ساڵی داهاتوودا به جۆریك به‌لایه‌نی
كه‌م بۆ دوو پۆل له ساڵێكدا.
3. به به‌رده‌وامی به‌دواداچوون و هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ ( قوتابییان ،
مامۆستایان ، سه‌رپه‌رشتیاران ، دایبابان ) به مه‌به‌ستی ده‌ستكه‌وتن و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی
زانیاری پێشوو، ده‌ست نیشانكردنی پێداویستییه‌كانی گه‌شه‌پێدان و داواكارییه‌كان .
4. خستنه‌گه‌ڕی ته‌كنه‌لۆجیا و زانیارییه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن له كرداری فێربوون
و كارگێری چالاكییه‌كان به شێوه‌یه‌كی كارا .
5. تێكه‌ڵكردنی نوێترین چه‌مك و گۆڕانكارییه نوێیه‌كانی تایبه‌ت به كتێبه‌كانی
خوێندن .
6. په‌ره‌پێدان به ئالیه‌تی چاككردنه‌وه‌ی هه‌ڵه و تێبینی له كتێبه‌كانی
خوێندن له پێش كرداری دووباره چاپكردنه‌وه‌یان ساڵانه به ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی
كات و زیادكردنی كواڵیتی و كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچووی دارایی له كاتی دووباره
چاپكردنه‌وه‌یان .
7. گۆڕینی چاپكردنی كلاسیكی بۆ
چاپكردنی ژماره‌یی، له ڕێگای دابینكردنی كتێبی خوێندن له به‌شی نه‌خشه‌سازی،
ناردنی بۆ چاپخانه‌ی به شێوازی ( PDF
) بۆ چاپكردنیان ئه‌مه‌ش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كات و تێچووی چاپكردن و به‌رهەم
هێنانیان .
8. هەموارکردنەوە و گه‌شه‌پێدانی چوارچێوه‌ی گشتی و به‌رهه‌می گشتی تایبه‌ت
به فێركردنی پیشه‌یی له‌سه‌ر بنه‌مای جۆری ئاماده‌یی پیشه‌ییه‌كان و بریاردان .
9. گه‌شه‌پێدانی پڕۆگرامه‌كانی ئاماده‌یی پیشه‌یی.
10. به‌هاوکاری و پاڵپشتی ده‌زگا
جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه و په‌روه‌رده و فێربوون و بەرەوپێش بردن و گه‌شه‌پێدانی
پڕۆگرامه‌كانی خوێندن .