1. ئاماده‌كردنی چوارچێوه‌ی گشتی پڕۆگرامه‌كانی خوێندن.
2. ئاماده‌كردنی ڕەشنووسی به‌ڵگه‌نامه‌ی پڕۆگرامه‌كانی
خوێندن بۆ بابه‌ته‌كانی ( زمانی کوردی، زمانی عەرەبی، بابەتەکۆمەڵایەتییەکان، بیركاری
و زانسته‌كان ، كیمیا ، فیزیا ، زینده‌زانی، وه‌رزش، هونه‌ر، پیشه‌یی ) بۆ گشت بازنه‌كانی خوێندن.
3. ئاماده‌كردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی پڕۆگرامه‌كانی باخچه‌ی منداڵان.
4. ئاماده‌كردنی كتێبی خوێندنی كوردی بۆ پۆلی ( یه‌كه‌م )ی
بنه‌ڕه‌تی دوای تێستكردنی و یه‌كخستنی بۆ په‌یڕه‌وكردنی له گشت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه
گشتییه‌كانی په‌روه‌رده‌ی ( هه‌ولێر ، سلێمانی ، دهۆك ، گه‌رمیان ، هه‌ڵه‌بجه ،
كه‌ركوك / خوێندنی كوردی ) .
5. ئاماده‌كردنی كتێبی خوێندنی كوردی بۆ پۆلی دووەمی بنه‌ڕه‌تی
کە لە ساڵی ( ٢٠١٦ ) ئامادەکرابوو ئەم ساڵ لە ( ٥٠ ) قوتابخانەی هەرێمی کوردستان وەک
خوێندنی ئەزموونی پەیڕەودەکرێت لەبهڕێوهبهرایهتی گشتییه‌كانی په‌روه‌رده‌ی (
هه‌ولێر ، سلێمانی ، دهۆك ، گه‌رمیان ، هه‌ڵه‌بجه ، كه‌ركوك / خوێندنی كوردی ) .
6. ئاماده‌كردنی هه‌گبه‌ی ڕاهینان بۆ بابه‌ته‌كانی (
بیركاری ، فیزیا ، كیمیا ، زینده‌زانی )بۆ پۆلی ده‌یه‌می ئاماده‌یی.
7. ساڵانه ئاماده‌كردنی (CD) سه‌رجه‌م كتێبه‌كانی پڕۆگرامی خوێندن بۆ چاپكردن، ئه‌ویش دوای
پێداچوونه‌وه‌ی ( زانستی،
بژاركردن ، زمانه‌وانی و هونه‌ری ... هتد ) له‌لایه‌ن پسپۆری بابهتهكان.
8. دابه‌شكردنی بڕگه‌كانی خوێندن به‌سه‌ر دوو وه‌رزی خوێندندا،
دابه‌شكردنی نمره، دانانی به‌شه‌وانه‌كانی هه‌فتانه بۆ سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانی
(بنه‌ڕه‌تی ، ئاماده‌یی، ئێواران، ئاماده‌یی پیشه‌یی، پەیمانگەکان ) لە قوتابخانه
حکومی و ناحکومییەکانی سیستەمی خوێندنی ( کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی، توركمانی و سریانی ).
9. پێداچوونەوە و یه‌كخستنی خشتەی دابەشکردنی به‌شه‌وانه‌كانی
خوێندن لە هەفتەیەکدا، دابەشکردنی بڕگەکانی خوێندن بەسەر هەردوو وەرزی خوێندن بۆ
سەرجەم پۆل و قۆناغەکانی خوێندن، لە قوتابخانەکانی ( بنەڕەتی, ئامادەیی، پیشەیی، خوێندنی
ئیسلامی لە قوتابخانە حکومی و ناحکومیی و نێودەوڵەتی
).
10. كاركردن
بۆ كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری نیشتیمانی به‌ناوی ده‌زگای یان سه‌نته‌ری (نیشتیمانی بۆ گەشەپێدان
و بەرەوپێش بردنی پڕۆگرامەکانی خوێندن و هه‌ڵسه‌نگاندن) ئه‌م ده‌زگایه له
داهاتوودا ده‌بێته بنه‌ما بۆ دانانی سیسته‌می په‌روه‌رده‌یی و توێژینه‌وه‌ی
زانستی و به‌رده‌وام هه‌ڵسه‌نگاندنی بابه‌ته‌كانی خوێندن و دڵنیایی جۆری و سیسته‌می
ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كان.
11. زیادكردنی
بابه‌ته‌كانی ڕێنمایی و هۆشیاركردنه‌وه له ( مین و ته‌قه‌مه‌نی، هاتووچۆ، نه‌خۆشی
ئایدز، مادده هۆشبه‌ره‌كان، توند و تیژی دژی ئافره‌تان و منداڵ، بەزەیی هاتنەوە
بە گیانەوەر، دروستی ڕێگاوبان، ........
هتد ) له ناو پرۆگرامه‌كانی خوێندن .
12. دانانی
پڕۆگرامی ( جینۆسایدی گه‌لی كورد ) وه‌كو پڕۆگرامی خوێندن بۆ پۆلی ( ١٠ ئاماده‌یی
) به زمانه‌كانی ( شێوەزاری کرمانجی خواروو و شێوەزاری کرمانجی
سەروو ، عه‌ره‌بی، توركمانی، سریانی ).
13. ئاماده‌كردنی
هۆیه‌كانی فێركردن وه‌كو ( نه‌خشه، پۆسته‌ر بۆ كتێبی خویندنی كوردی و ئه‌تله‌س بۆ
جوگرافیا ).
14. ئاماده‌كردن
و وه‌رگێڕانی كتێبی خوێندن بۆ ئاماده‌ییه‌كانی پیشه‌یی ( كشتوكاڵی، كۆمپیوته‌ر ،
گه‌شت و گوزار و هۆتێلداری .... هتد ).
15. نوێكردنه‌وه‌ی
كتێبه‌كانی كۆمپیوته‌ر بۆ پۆله‌كانی ( 7 ، 8 ) بنه‌ره‌تی و ( 10 ، 11 ) ئاماده‌یی.
16. پێداچوونەوە
بە پڕۆگرامه‌كانی زمانی عه‌ره‌بی بۆ قوتابخانه‌كانی خوێندنی كوردی له پۆلی ( ٤
بنەڕەتی تا ١٢ ئامادەیی ).
17. به‌به‌رده‌وامی
به‌شداریكردن له سهكۆیكارهكان ( وۆركشۆپ ) له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی یونسكۆ و یونیسێف
و بانكی نێوده‌وله‌تی، ڕێکخراوە حکومی و ناحکومییەکان،... هتد به مه‌به‌ستی بەرەوپێش
بردن و گه‌شه‌پێدانی پڕۆگرامه‌كانی خوێندن .
18. ئامادەکردنی
کتێبی کارامەیی و بەهاکۆمەڵایەتییەکان لە پۆلەکانی ( ١ تا ٩ ) بنەڕەتی بە
زمانەکانی ( کوردی شێوەزاری کرمانجی خواروو، کوردی شێوەزاری کرمانجی سەروو، عەرەبی،
ئینگلیزی، سریانی، تورکی ) .
19. گه‌شه‌پێدانی
پڕۆگرامه‌كانی ( زانستهمرۆییهكان ) نووسینەوەی ڕه‌شنووسی به‌لگه‌نامه‌ی پڕۆگرامه‌كانی
( په‌روه‌رده‌ی هونه‌ری، په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش، زمانی كوردی، زمانی عه‌ره‌بی، زمانی
ئینگلیزی، بابه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، په‌روه‌رده‌ی مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ ) بۆ
گشت قۆناغه‌كانی خوێندن و به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای شاره‌زایانی پرۆگرامه‌كانی
خویندن بۆ دانان و ئاماده‌كردنی پڕۆگرامی خوێندن.
20. گەشەپێدان
و نوێکردنەوەی پڕۆگرامی زانستەکانی بازنەی یەکەم بۆ پۆلەکانی ( ١، ٢، ٣ ) بنەڕەتی
و کەمکردنەوەی تێکستی ناو کتێبەکان بە جۆرێک لەگەڵ ئاستی هزری و تەمەنی قوتابی
بگونجێت لەم قۆناغەدا.