هه‌موو ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كان له جیهان له ڕێگای پرۆگرامه‌كانی خوێندن هه‌وڵی پێشكه‌وتن ده‌ده‌ن، ئه‌ویش به پێداچوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام به سیاسه‌تی په‌روه‌رده‌یی و هه‌ڵسه‌نگاندن به ئامانجی به باشتركردنی كوالیتی ( جۆرایه‌تی ) كرداری فێركردن و فێربوون. له‌كاتێكدا كه كرداری په‌روه‌رده چالاكیه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه به به‌رده‌وامی كاریگه‌ری كۆمه‌ڵگەی له‌سه‌ره به‌هۆی گۆڕانكارییه‌كانی ڕۆژانه به هۆی ئه‌وه‌ش كرداری بەرەوپێش بردن و گه‌شه‌پێدانی پڕۆگرامه‌كانی خوێندن ده‌بێته پێداویستییه‌كی گرنگ بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی سەردەم بگونجێت و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه بنیات ده‌نرێت. هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بیر له‌هه‌بوونی پڕۆگرامی نمونه‌یی بكرێته‌وه، بۆیه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پڕۆگرامه‌كانی خوێندن به به‌رده‌وامی پێداگری له گه‌شه‌پێدانی پڕۆگرامه‌كانی خوێندن ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاوتەریب و هاوسه‌نگ بن له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتن و گۆڕانكاری و نوێکارییه‌كانی ڕۆژانه، ئه‌م كارانه ده‌كرێت :
1. به به‌رده‌وامی پێداچوونه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی فێربوون و گه‌شه‌پێدانی كتێبه‌كانی خوێندن.
2. ئاماده‌كردنی كتێبی خوێندن له ماوه‌ی دوو ساڵی داهاتوودا به جۆریك به‌لایه‌نی كه‌م بۆ دوو پۆل له ساڵێكدا.
3. به به‌رده‌وامی به‌دواداچوون و هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ ( قوتابییان ، مامۆستایان ، سه‌رپه‌رشتیاران ، دایبابان ) به مه‌به‌ستی ده‌ستكه‌وتن و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زانیاری پێشوو، ده‌ست نیشانكردنی پێداویستییه‌كانی گه‌شه‌پێدان و داواكارییه‌كان .
4. خستنه‌گه‌ڕی ته‌كنه‌لۆجیا و زانیارییه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن له كرداری فێربوون و كارگێری چالاكییه‌كان به شێوه‌یه‌كی كارا .
5. تێكه‌ڵكردنی نوێترین چه‌مك و گۆڕانكارییه نوێیه‌كانی تایبه‌ت به كتێبه‌كانی خوێندن .
6. په‌ره‌پێدان به ئالیه‌تی چاككردنه‌وه‌ی هه‌ڵه و تێبینی له كتێبه‌كانی خوێندن له پێش كرداری دووباره چاپكردنه‌وه‌یان ساڵانه به ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی كات و زیادكردنی كواڵیتی و كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچووی دارایی له كاتی دووباره چاپكردنه‌وه‌یان .
7. گۆڕینی چاپكردنی كلاسیكی بۆ چاپكردنی ژماره‌یی، له ڕێگای دابینكردنی كتێبی خوێندن له به‌شی نه‌خشه‌سازی، ناردنی بۆ چاپخانه‌ی به شێوازی ( PDF ) بۆ چاپكردنیان ئه‌مه‌ش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كات و تێچووی چاپكردن و به‌رهەم هێنانیان .
8. هەموارکردنەوە و گه‌شه‌پێدانی چوارچێوه‌ی گشتی و به‌رهه‌می گشتی تایبه‌ت به فێركردنی پیشه‌یی له‌سه‌ر بنه‌مای جۆری ئاماده‌یی پیشه‌ییه‌كان و بریاردان .
9. گه‌شه‌پێدانی پڕۆگرامه‌كانی ئاماده‌یی پیشه‌یی.
10. به‌هاوکاری و پاڵپشتی ده‌زگا جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه و په‌روه‌رده و فێربوون و بەرەوپێش بردن و گه‌شه‌پێدانی پڕۆگرامه‌كانی خوێندن .