حکومەتی ھەرێمی کوردستانی -عێراق
وەزارەتی پەروەردە
بەڕێوەبەراێەتی گشتی پرۆگرام وچاپەمەنێکان
ناو : حسن سرتیپ محمد امین
لقب: جاف
ساڵی لە دایک بوون : ١٩٧١/٤/١
دەرچوی : کۆلیژی پەروەردە -بەشی زمانی عەرەبی - زانکۆی سەلاحەدین
ساڵی دامەزراندن : ١٩٩٣-١٩٩٤
دەست بەکاربون وەکو بەڕێوەنەری گشتی : ٢٠٢١/١/٢٨
باری خێزانی : خێزاندار
ئەوو زمانانەی دەزانیت ( کوردی - عەرەبی -ئینگلیزی)
موبایل : ٠٧٥٠١١٢٩٢٣٤-٠٧٧٠١٩٩٩٨٤٥
فیس بوك : Hassan Sartep Jaff
Gmil: hassanjaff66@gmil . Com
ساڵی دەست بەکاربون
دیدو پلانمان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پرۆگرام وچاپەمنێکان بۆ(٥)ساڵ داھاتوو ...
١- بەستنەوەی سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان وپارێزگای کەرکوك بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پرۆگرام وچاپەمەنێکان لە ڕێگای دروست کردنی لێژنەی لاوەکی پارێزگاو لێژنەی باڵای پرۆگرامەکان بەھامەھەنگی لە گەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاکان وئیدارە گشتێکان وبەڕێوەبەرایەتی زمانی کوردی لە پارێزگای کەرکوك.
٢- گوڕینی ھەیکەلی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پرۆگرام وچاپەمەنێکان بۆ ھەیکەلێك ، بگونجێت لە گەڵ گۆڕانکارێکانی سەردەم .
٣-گۆڕینی ئەو پرۆگرامانەی کە ساڵانێکە دەست کاری نەکراوە وپرۆگرامەکانی وئێستا کۆن بونە و ناگونجێت لەگەڵ پێشکەوتنەکانی سەردەم .
٤-پێداچونەوەی زانستی وزمانەوانی وھونەری بۆ سەرجەم پرۆگرامەکانی خوێندن کە پیویست ناکا بگوردرێت .
٥-دانانی نیونەرانی (جەندەر -تەندروستی -ھاتووچۆ) لەکاتی دانان و پێداچونەوە بە پرۆگرامەکانی خوێندن لە قۆناخی باخچەی منداڵان و ھەر چوار بازنەی خوێندن بەھەماھەنگی لە گەڵ وەزارەتی تەندروستی وناوخۆ وسەنتەری خانمان لە ئەنجومەنی وەزیران.
٦-کردنەوەی بەشی ھونەری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پرۆگرامەکان وچاپەمەنێکان بەمەبستی نوێ کردنەوەی سەرجەم وێنەکانی ناو کتێبەکانی خوێندن بەوێنەی سەردەمیانەی بگونجێ لە گەڵ سروشتی سەرجەم پێکھاتەکانی ھەرێمی کوردستانی عێراق .
٦-کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی زمانی کوردی لە ناو بەڕێوەبەرایەتی گشتی پرۆگرام وچاپەمەنێکان بەمەبەستی گۆڕینی سەرجەم پرۆگرامەکانی خوئندنی زمانی کوردی دایک وپێداچونەوە بە سەرجەم پرۆگرامەکانی خوێندن کە بەزمانی کوردی دەخوێندرێت بەمەبەستی چاکردنی ھەڵەی زمانەوانی لە پرۆگرامەکانی خوێندن .
کارو وپەلەکانم لە پێشوودا ...
١-لە ساڵی ١٩٩٣-١٩٩٤ وەکو مامۆستای زمانی عەرەبی دامەزرام لە ئامادەیی پیشەی کەلار .
٢-لە ساڵی ١٩٩٥ یەکێک بوم لە دامەزرێنەری پەیمانگای تەکنیکی کەلار وئەرکی بەڕێوەبەری کتێبخانەکانم پێدرا وئەرکی بەڕێوەبەری یەکەی وەرزشیم پێسپێردرا بە وەکالەت
٣-لەساڵی ٢٠١٦ ئەرکی یاریدەدەری بەڕێوەبەری ئامادەی کاروخی کوڕانم پێدرا
٤-لە ساڵی ١٩٩٩ ئەرکی بەڕێوەبەر ویەکەم دامەزرێنەری ئامادەی بێتواتەی تێکەڵام پێدرا لەشاری ھەولێری پایتەخت .
٥-لە ساڵی ٢٠٠٠ بووم بە یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پارێزگای کەرکوك لە ھەرێمی کوردستان .
٦-لەساڵی ٢٠٠٤ ئەرکی یاریدەری بەڕێوەبەری کشتی دراسەتی کوردی وزمانەکانی ترم پێسپێدرالە پارێزگای دیالەولە گەڵ سەرپرشتیاری کارگێڕی وبەدواداچون وەك نێوەنەری کورد لە پارێزگای دیالە .
٧-لە ساڵی ٢٠٠٥ئەرکێ بەڕێوەبەری پەروەردەی خانەقین -ئیدارەی ھەولێر ولە گەڵ سەرپرشتیاری کردنی نوسینگەی ھەماھەنگی پەروەردەی گەرمیان لە دەڤەری خانەقین وگەرمیان .
٨-لە ساڵی ٢٠٠٧ ئەرکی یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیانم پێسپیدرا .
٩-لە ساڵی ٢٠١٢ یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پرۆگرام وچاپەمەنێکان لە دیوانی وەزارەتی پەروەردە .
١٠-لە ساڵی ٢٠١٧ یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی فێرکردنی بنەڕەتێ وباخچەی ساوایان .
١١- لە ساڵی ٢٠٢١/١/٢٨ئەرکی بەڕێوەبەری گشتی پرۆگرام وچاپەمەنێکان پێسپێدرا .
کارو چالاکیم لە دەروەی وڵات ...
١- لە ساڵی ٢٠١٥ سەرۆکایەتی شاندی وەزارەتی پەروەردە/بەڕێوەبەرایەتی گشتی پرۆگرام وچاپەمەنێکان بۆ بابەتەکانی زانست وبیرکاری وزمانەکانی كوردی وعەرەبی وئینگلیزی وئایین وکۆمەڵایەتی بەسەرپرشتیاری ڕێکخراوی یونسکۆلە وڵاتی ئوردن .
٢- نێوەنەری وەزارەتی پەروەردە لە وڵاتی ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا USA (واشنتن) بۆ کاری خۆبەخشی لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکان UN .
٣- لە ساڵی ٢٠١٦ سەرۆکایەتی شاندی وەزارەتی پەروەردە /بەڕێوەبەرایەتی گشتی پرۆگرام وچاپەمەنێکان بۆ بابەتەکانی زانستەکان وبیرکاری لەلایەن ڕێکخراوی یونسکۆ رێکخرا لە وڵاتی ئوردن .
٤- لە ساڵێ ٢٠١٦ سەرۆکایەتی شاندی وەزارەتی پەروەردە /بەڕێوەبەرایەتی گشتی پرۆگرام وچاپەمەنێکان بۆھەماھەنگی کردنی وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە لەلایەن یونسکۆ ڕێکخرابوو لە وڵاتی ئوردن .
لە ساڵی ٢٠١٧ سەرۆکایەتی شاندی وەزارەتی پەروەردە /بەڕێوەبەرایەتی گشتی پرۆگرام وچاپەمەنێکان بۆ تەواو کردنی بابەتەکانی زانست وبیرکاری و دانانی پلانی دروستکردنی سەنتەری پێشخستنی پرۆگرامەکان بەسەرپەرشتی ڕێکخراوی یونسکۆ لە وڵاتی ئوردن .
٥- لە ساڵی ٢٠١٨ ئەندامی شاندی وەزارەتی پەروەردە بوم لە بۆ ھەڵسنگاندنی پرۆگرامەکانی بیرکاری وزانست لە قوتابخانەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ پۆلی ٤-٨ لە لەلایەن ڕێکخراوی یونسیف لە وڵاتی تورکیا .
٦-لەساڵی ٢٠١٩ ئەندامی شاندی وەزارەتی پەروەردە بوم لە بۆ ھەڵسنگاندنی پرۆگرامەکانی بیرکاری وزانست لە قوتابخانەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ پۆلی ٤-٨ لە لەلایەن ڕێکخراوی یونسیف لە وڵاتی ئوردن .
٧- لە ساڵی ٢٠٢١سەرۆکایەتی شاندی وەزارەتی پەروەردە بۆ کۆنفراسی پرۆگرامەکانی وڵاتی مصر لە شاری لۆکسولە لایەن ھەردوو کۆمپانیای ناشناڵ جوگرافیك وپێرسون وەزارەتی پەروەردەی وڵاتی مصر ڕێکخرابوو .
ئەو کونگرە وکۆنفراس وخولانە کە بەشدار بوەمە
١-لەساڵی ١٩٩٨خولی کارگێڕی لە لایەن ڕێکخراوی یونسیف ڕێکخرابوو .
٢-لەساڵی ١٩٩٩ خولی پسپۆڕی بۆ زمانی عەرەبی لە لایەن ڕێکخراوی یونسیف ڕێکخرابوو
٣-لە ساڵی ٢٠٠٠خولی زمانی کۆمپیوتەر لە لایەن زانکۆی سەڵاحەدینەوە ڕێکخرابوو .
٤-ئەندامی کۆنفراسی وەزارەتی پەروەردە ساڵی٢٠٠٧ وەکو بەڕێوەبەری پەروەردەی خانەقین .
٥- ئەندامی کۆنگرەی وەزارەتی پەروەردە لە ساڵی ٢٠٠٧ وەکو یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان .
٦- ئەندامی کۆنگەرەی وەزارەتی پەروەردە لە ساڵی ٢٠١٥وەکو یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پرۆگرام وچاپەمەنێکان .
٧-ئەندامی کونفراسی پرۆگرامەکان ساڵی ٢٠١٦ وەکو یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پرۆگرامەکان .
٨- ئەندامی کونفراسی ڕێکخراوی skil سکێڵی سویدی لەساڵی ٢٠١٦ لە شاری دھوك بۆ پەروەدەی تایبەت .